له ئه‌ڵمانیا ژنه داعشێك به‌هۆی كوشتنی منداڵێكی ئێزدی دادگایی كرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ویلایه‌تی میونشنی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، بڵاویكرده‌وه، به تۆمه‌تی به‌ستنه‌وه و پێ نه‌دانی ئاو تا مردن، ژنه داعشێك به 10 ساڵ زیندانی كرا.
ئه‌و دادگا ئه‌ڵمانییه رایگه‌یاند، جێنڤه‌ر فینیشی ته‌مه‌ن (30) ساڵ، به تۆمه‌تی تاوانكاری جه‌نگ و كوشتن، سزای (10) ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی دادگاییكردنه له ئه‌ڵمانیا، ده‌رهه‌ق به تاوانكارییه‌كان دژ به پێكهاته‌ی ئێزدی.
راشیگه‌یاند، ئه‌و كچه له ویلایه‌تی سه‌كسۆنیا له باكووری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داعش، رووی له عێراق كرد، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له پۆلیسی (فه‌رمان كردن به چاكه و ره‌تكردنه‌وه‌ی خراپه) له فه‌لووجه و موسڵ كاریكردووه.
روونیكرده‌وه، له هاوینی 2015، جنێڤه‌ر و ته‌ها جه‌میلی هاوسه‌ری، (كه له ئێستادا له دادگاكانی فرانكفۆرت خه‌ریكه به‌هه‌مان تۆمه‌تی ژنه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێت)، كچێكی (5) ساڵه‌ی ئێزدیان كڕییه‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه (5) ساڵییه ئێزدییه، له شوێنی نووستن نه‌یتوانیووه میز رابگرێت و له شوێنی نووستن كردوویه‌تی، ئه‌و ژن و پیاوه داعشه بڕیاریاندا له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان به په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه بیبه‌ستنه‌وه، له كاتێكدا پله‌ی گه‌رما (50) پله‌ی سه‌دی بوو، به‌هۆی تێنوێتی گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و كچه ئێزدییه گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام گیانی له ده‌ستدابوو.
له‌مباره‌یه‌وه جنێڤه‌ری ئه‌ڵمانی له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی دادگا، رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی داعش بخه‌نه پاڵ ئه‌وه‌وه.
جنێڤه‌ر له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق و هه‌وڵدان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ سووریا، ده‌ستگیر كرا و له 2018 راده‌ستی ئه‌ڵمانیا كرا.