زانكۆی راپه‌ڕین مامه‌ڵه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك رایی ناكات ئه‌گه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رنه‌گرتبێت
K24- هه‌ولێر:
دوای بڕیاری لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ بەستنی ماسك بە ناچاری بۆ مامۆستا‌و قوتابیان، زانکۆی راپەڕین بڕیاریدا، مامەڵەی هیچ فەرمانبەرێك رایی نەکرێت، ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرێت .
له فه‌رمانێكدا كه واژۆی سه‌رۆكی زانكۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆلیژ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌و زانكۆیه كراوه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كه له رێكه‌وتی 1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021ـه‌وه ته‌واوی كۆلیژ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی هیچ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێك رایی ناكرێت، ئه‌گه‌ر كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ نه‌بێت.
له گشتاندنێكیشدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كان و به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی كراوه، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی راپڕین دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تا رێكه‌وتی دیاریكراو (1/11/2021)، هه‌ر مامۆستایه‌ك ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رنه‌گرتبێت، رێگه‌ی پێ نادرێت له كۆلیژه‌كانی سه‌ر به‌و زانكۆیه وانه بڵێنه‌وه.
لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری نوێی ده‌ركرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كانیش له‌مه‌ودوا ڤاكسین ده‌بێته ناچاری له زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كان به‌تایبه‌تیش فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
H.B