3 یاریزانی دیكه‌ی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران
له نوێترین لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق 3 یاریزانی دیكه‌ی كوردی خوله‌كانی كوردستان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراون.
رازی شنێشل، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیستێكی 28 یاریزانی بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018 راگه‌یاند كه تێیدا 3 یاریزانی دیكه‌ی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه كه پێكهاتوون له (میران خه‌سره‌و)ـی یاریزانی هه‌ولێر و (دلێر حاته‌م) گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر، هاوشان له‌گه‌ڵ (به‌یار ئه‌بوبه‌كر) به‌رگریكاری یانه‌ی دهۆك له پێكهاته‌كه‌دا ده‌بینرێن. له لیسته‌كه‌دا، هه‌ردی سیامه‌ند به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
له نێو ئه‌و لیسته‌ی كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بانگهێشت كراون، 3 یاریزانی دیكه‌ی كوردی خوله‌كانی ئه‌ورووپای تێیدا كه پێكهاتوون له (شوان جه‌لال، رێبین ئه‌سعه‌د و ئالان مه‌حیه‌دین كه له خولی نێوخۆی وڵاتانی ئینگلاند و سوێد یاریی ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق لە دوایین قۆناخی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ڕووسیا لە گرووپی دووه‌م، شانبه‌شانی هەڵبژاردەکانی ئیماڕات، سعوودیە و تایلەند و ژاپۆن و ئوستڕالیا یاری دەکات، بڕیاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له هه‌ولێری پایته‌خت بكاته‌وه.