وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

"وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تەواویی ئەو کەسانە گرتووەتە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن"
وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پێوەری زیرەك لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بۆ کۆنترۆڵ و باشترکردنی دۆخی کارەبا دانراوە و گەورەترین خزمەت بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، بە داخەوە لە هەندێك پەیجەكانی سۆشیال میدیا پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاو دەكرێتەوە، لە هەندێ شوێنیش رێگە لە تیمەکانی کۆمپانیای بەستنی پێوەر دەگیرێت و زیان بە سندووقەكانی كارەبا دەگەیەنرێت، کە بە هۆیەوە کێشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت.

جه‌ختیكرده‌وه‌، وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تەواویی ئەو کەسانە گرتووەتە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن و ئاستەنگ لە بەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن و تەواوی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرەكانیش دەکەوێتە ئەستۆیان.