ئامێدی.. پهكهكه هێرشی كرده سهر خاڵێكی پێشمهرگه
K24- ئامێدی:
ئێوارەی ئەمرۆ لە سنۆری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لە خالێکی پێشمەرگە کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
سەرچاوەیهکی سەربازی لە قەزای ئامێدی بە کوردستان24 ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە گوندی سەرگەلێی نزیك کانێ لە سنووری قەزای ئامێدی تەقەیان لە خالێکی ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی کردووە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کە بۆ ماوەی 10 خولەك تەقەکردنەکە بەردەوام بوو، بەڵام لە ئەنجامی ھێرشەکە جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نهبووه و پێشمەرگەکان سەلامەتن و گوتیشی: پێشمەرگە وەڵامی ھێرشەکەی پەکەکە نەداوەتەوو.
چەندین جارە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بە تایبەت لە سنووری قەزای ئامێدی بە بێ هیچ پاساوێك هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و تا ئێستاش چەندین پێشمەرگە شەهید و برینداربووینە.
بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی ههرێمی كوردستان بە سەدان گوند چۆڵکراون و بە هەزاران خێزانیش ئاوارەبوونە.
H.B