خه‌ڵكی به‌غدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان قبووڵه و چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێن
K24- هه‌ولێر:
هەوڵی لایه‌نه‌كان بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی ناو پەرلەمان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەردەوامن و خەڵکی بەغداش ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان پێ قبوڵە و دەڵێن: ئومێد دەکەین حکومەتێكی نوێ پێكبهێنرێت، كه هەژاری و بێ‌کاری نەهێلێت.
له‌كاتێكدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ده‌كه‌ن، خەڵکی دەیانەوێت هه‌رچی زووه ئەنجامه‌كانی هەڵبژاردن پەسەند بکرێن.. لەچەند شوێنکی جیاوازی ئه‌و شاره كوردستان24 پرسیاری ئه‌وه‌ی له هاووڵاتییان كرد، کە ئەنجامی هەڵبژاردنیان پێ قبوڵه یانیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، له وه‌ڵامدا زۆربه‌یان لەگەڵ پەسەندکردنی ئەنجامەکان بوون.
هاووڵاتییه‌ك به ناوی مونته‌زه‌ر شويش گوتی: "بارودۆخەکە گۆڕاوە، ئومێدمان هەیە کە هاوپەیمانی سەدر بتوانێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکە حکومەتێکی بەهێز بۆ هاووڵاتیان پێکبهێنیت".
له‌كاتێكیشدا بەشێکی زۆی خەڵکی بەغدا بەشداریان لە پرۆسه‌ی ده‌نگداندا نەکرد، بەڵام ئەوانەشی کە بەشداربوون دەڵێن: ئەنجامەکە بەدڵی ئەوانە، له‌و باره‌شه‌وه عه‌بدوڵڵا عامری، كه دانیشتوویهكی به‌غدایه، دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی لێره‌ن وەك خۆیانن و شتێکی وا لەدۆخەکە نەگۆڕاوە، بەڵام ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە خزمەتکردنی خەڵك و شارەکەیە".
گۆڕەپانی جادرییەی به‌غدا پڕ بووە لە خۆپێشاندەر و داوای ئەوە دەکەن، ئەنجامه‌كانی هەڵبژاردن پەسەند نەکرێن و ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی ناو سندوقەکان بکرێت، بەڵام ئەو داواكارییه سنووره دیاریكراوه‌كه‌ی بڕ نه‌كردووه و نەبووه‌تە داواکاری هەموو عێراقیيەکان.
H.B