کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 46 تانەی دیکەی قبوڵ کرد

بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و دەزگا میدیاییەکان پڕۆسه‌ی بەدەست ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەڕێوەدەچێت
جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی عێراق 2021
جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی عێراق 2021

K24 - هه‌ولێر:

عیماد جەمیل موحسن، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، 46 تانەی دیکە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسه‌ندکراوە و بەدەست ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان، بۆ 800 وێستگەی پارێزگاکانی، بەغدا، بەسرە، موسەننا، زیقار، نەینەوا، سەڵاحەدین و هەولێر دەکرێت.

پڕۆسەکەش سبەی چوارشەممە و بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و دەزگا میدیاییەکان بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەزامەندی لەسەر بەدەست جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ 22 وێستگە لە 13 پارێزگا داوە.