سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "ماتیۆ تولەر"، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و پشتیوانیی ئەمەریکاشی بۆ عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر و خاوەن سەروەری  دووپاتکردەوە.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمەریکا، جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کردەوە کە ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکات.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە "ماتیۆ تولەر"، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمەریکا، جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کردەوە
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمەریکا، جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کردەوە