سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

باڵیۆزی فلیپین: پێشمەرگە ڕێز و پێگەی تایبەتی هەیە
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی سێشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جێنێرۆسۆ کالونج باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە خەباتی گەلی کوردستان و پێزانینی هەبوو بۆ خۆڕاگری گەلی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕایگەیاند کە لە وڵاتەکەیدا پێشمەرگە ڕێز و پێگەی تایبەتی هەیە.

هەر لە دیدارەدا بیروڕا لە بارەی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی و چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی تیرۆر  لەسەر ئاستی جیهانی ئاڵوگۆڕکرا.

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق