جەمیل بایك: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌پچڕاندووه و له دژی به‌شار ئه‌سه‌د ناوه‌ستینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" رایگه‌یاند، بە درێژایی مێژوو پەیوەندییان لەگەڵ "حافیز ئه‌سه‌د" سەرۆکی پیشووی سووریا هەبووە و ناشتوانن دژی "بەشار ئەسەد" بوەستنەوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌پچڕاندووه.
جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی "كه‌جه‌كه" له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئه‌لنه‌هار" گوتی: به درێژایی مێژوو په‌یوه‌ندییه‌كی باوه‌ڕداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی سووریا "حافیز ئه‌سه‌د" و بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌بووه، ئێستا ناتوانین دژی كوڕه‌كه‌یان "به‌شار ئه‌سه‌د" بوه‌ستنه‌وه.
جه‌میل بایك ئاشكرای كرد، هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی له به‌ڕێوه‌بردنی "به‌شار ئه‌سه‌د" له رۆژئاوا له دژی كوردان هه‌یه، به‌ڵام په‌كه‌كه نایه‌وێت هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره بكاته‌وه.
هاوسه‌رۆكی "كه‌جه‌كه" جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شام "دیمه‌شق" نه‌پچڕاندووه و ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی له‌نێوان "حافیز ئه‌سه‌د" و "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" هه‌بووه، به‌رز ده‌نرخێنن، روونیشكرده‌وه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر خۆیان له‌گه‌ڵ شام بگونجێنن.