سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و "مارتن یێگەر"، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و "مارتن یێگەر"، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە "مارتن یێگەر"، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی ئەڵمانیا، سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە دیدارەکەدا، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق و ئەڵمانیا و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە کرا.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا له‌ عێراق کرد
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا له‌ عێراق کرد