تەندروستی سلێمانی: جێگە بۆ خەواندنی تووشبووانی كۆرۆنا له چاودێری چڕ نه‌ماوه

K24 - هه‌ولێر:
هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا ناجێگیرە و ئاشکراشی کرد، کە ئێستا جێگە بۆ خەواندنی تووشبووانی کۆرۆنا لە چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان نەماوە.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سنووری سلێمانی و راپه‌ڕین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشانن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌خه‌وێندرێت، زیادی كردووه، نه‌خۆشێكی زۆریش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، له چاودێری چڕ جێگه‌یان بكرێته‌وه، كه پڕن له نه‌خۆش.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان، به‌گشتی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێك له هاووڵاتییانه به رێنماییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه و خۆیان ناپارێزن.
روونیشكرده‌وه، زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له چاودێری چڕ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه هاووڵاتیان نیشانه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌گه‌ڵ په‌تای وه‌رزی جیاناكه‌نه‌وه، كه بووه‌ته هۆی كه‌مته‌رخه‌می، به‌ڵام كاتێك به‌خۆیان ده‌زانن، كارله‌كار ترازاوه.