به‌غدا: دۆخی ئابووری عێراق سه‌قامگیر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی مسته‌فا كازمی ئاشكرایكرد، بۆ بوودجه‌ی ساڵی 2022 ره‌نگه ئابووری عێراق سه‌قامگیر بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا، ره‌نگه له ساڵی 2022 ئابووری عێراق سه‌قامگیر بێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی 2022 به شێوه‌یه‌كی دروست له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازی، دروستكردنی هه‌لی كار و پاڵپشتی پڕۆژه ئابوورییه‌كان خه‌رج بكرێت، دۆخی خه‌ڵكی عێراق باش ده‌بێت.
روونیكرده‌وه، زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی تاك، بۆ ئه‌مه كاریگه‌ری دروست ده‌كات بۆ سه‌ر ئابووری عێراق.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌ركی حكومه‌تی نوێی عێراقه، كاتی زیاتر بۆ ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی 2022 به په‌رله‌مان بدات، تاوه‌كو ته‌واوی تێبینییه‌كانی بۆ پێشخستنی بخرێته سه‌ر.
روونیكرده‌وه، دۆخه‌كه گۆڕاوه، ره‌نگه سوپرایز روو بدات، چونكه نرخی نه‌وت به 50 دۆلار خه‌مڵێندراوه، ئێستا به‌رز بووه‌ته‌وه.
پێشتر عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت له بوودجه‌ی 2022 به 50 دۆلار خه‌مڵێندراوه.
راشیگه‌یاند، به رێژه‌ی له سه‌دا 65 بوودجه‌ی عێراق بۆ مووچه به‌كار دێت، ئۆپیك ره‌نگه 450 هه‌زار به‌رمیلی دیكه بۆ عێراق زیاد بكات.