شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی هێزی هاوپه‌یمانان گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرا
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ و هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

شاندی باڵای هەماهەنگی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌باره‌ی میكانیزمی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ 26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021، شاندی باڵای هەماهەنگی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فه‌ریق جەمال محەمەد، سەرۆکی ئەرکان و شاندی باڵای هێزە هاوبەشەکانی عێراق بەسەرۆکایەتی فەریق روکن عبدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری، جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، باس لە دوایین هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرا، لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، کە ئەرکی ئەم دوو لیوایە تایبەت دەبێت بە پڕکردنەوە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه‌ له‌ نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها باس لە بەڕێوەچوونی کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوولا کرا.

 لەتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و سەرکەوتنی پلانی ئاسایشی هەڵبژاردن تاوتوێی کران.

لای خۆیانەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان بەڵێنیاندا، کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەتایبەت بۆ دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری هاوبەش له‌ نێوانیان کردەوە.

H.B