په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: ئێستاش خەڵك بۆ داواكاری وەرگرتنەوەی قەرزەكانی شاسوار دێنە پەرلەمان

K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، شاسوار عەبدولواحید قەرزداری حكومەت و خەڵكە و قەرزی ئەو بڕە بەنزینەشی نەداوە كە پێشتر بە بڕی 500 دینار دابەشی دەكرد و گوتی: ئێستاش خەڵك بۆ داواكاری وەرگرتنەوەی قەرزەكانی شاسوار دێنە پەرلەمان و با بروات قەرزەكانی خەڵك بداتەوە، ئەندامێكی لیژنەی سامانە سروشتیەكانیش دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید راست ناكات و ھیچ داواكارییەكی پێشكەشی حكومەت نەكردووە بۆ ھاوردەكردنی بەنزین.
گۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان گوته‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید كه گوتوویه‌تی: "رێگەم بدەن بەنزین دەھێنم"، به موزایه‌ده ناوده‌بات و له وه‌ڵامیدا بۆ شاسوار گوتی: ئه‌و قەرزداری خەڵك و حكومەتە و لە جیاتی ئەو پارەیەی كە بەنزینی پێ دەكڕێت، با بچێت قەرزەكانی خەڵك بداتەوە، نەك بەردەوام بێت لەسەر موزایدەكردن.
دواى سه‌رهه‌ڵدانی قەیرانی سووتەمەنی، حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدایە، بڕیاریشی داوە ھەر كەسێك بەنزین بە كوالیتی بەرز ھاوردە بكات بە 500 دینار و بداتە ھاووڵاتیان، ھیچ رسوماتێكی لێوەرناگیریت، بەڵام ھیچ كەسێك بە شاسواریشەوە تا ئێستا داواكاری پێشكەش نەكردوە. له‌و باره‌یه‌وه جيهاد حه‌سه‌ن، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، شاسوار راست ناكات، ھەموو موزایدەیە و دەیەوێت خۆی لە راستیەكان بشارێتەوە.
بەگوێره‌ی داتایەك لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 1 ملیۆن و 100 ھەزار ئۆتۆمبێل ھەیە، رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 4 ملیۆن لیتر بەنزین دەبێت. لیژنەی سامانە سروشتیەكانیش دەڵێت: ئەگەر شاسوار عەبدولواحید راست دەكات، با داواكاری پێشكەش بكات بۆ ھاوردەكردنی بەنزین، بەڵام ئەو بەم شێوەیە موزایدە دەكات و دەیەوێت خۆی لە قەرزەكانی بشارێتەوە، ئەم جۆرە ھەوڵانەشی ھیچ دادێكی نادات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، حكومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاندووه، هەر کەسێك بەنزین هاوردە بکات و بە نرخی 500 دینار بۆ هەر لیترێك بە هاووڵاتیان بفرۆشێت، ئەوا گومرگی لەسەر هەڵدەگیرێت، کەچی شاسوار په‌شيمانبووه‌ته‌وه و به قسه‌ى خۆى جگه له‌وه‌ى ناتوانيت شكسته‌كه‌ى په‌رده‌پۆش بكات هاتووه جارێكى دیكه موزايه‌ده بكاته‌وه.
H.B