4 ساڵ به‌سه‌ر داستانی سحێلادا تێده‌په‌ڕێت
K24- دهۆك:
چوار ساڵ به‌سه‌ر داستانی سحێلادا تێده‌په‌ڕێت، داستانێك كه هێزی پێشمه‌رگه دژی تانك و زریپۆشه‌كانی حەشد تۆماری كرد، كه ده‌یانویست هێز و ئیراده‌ی پێشمه‌رگه بشكێنن، به‌ڵام پێشمه‌رگه خۆی نه‌چه‌ماند و سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و ئه‌و داستانه بوو به سیمبوڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ناحه‌ز و داگیركاراندا.
فه‌رمانده به‌شداربووه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و داستانه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، شه‌ڕی عه‌ین عوزێر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و شه‌ڕانه بوو، كه ئه‌گه‌ر به‌رگرییه‌كی چاونه‌ترسانه نه‌كرابا، شتێك به ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌ما، به‌ڵام وه‌ك شێخ عەلی گەلی رۆمانی، فەرمانده‌ی پێشمەرگە دووپاتیكرده‌وه، خۆڕاگری و به‌رگرییه بێوێنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی تێك‌شكاند.
نه‌قیب هه‌ڤاڵ حه‌یده‌ر، برینداری داستانی سحێلا باسی ئه‌و قاره‌مانێتییه ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه بڕیاری شه‌ڕی مان و نه‌مانیدا و له قاره‌مانێتییه‌كی بێ هاوتادا توانییان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له مێژووی كوردستان تۆمار بكه‌ن و هێرشی په‌لامارده‌ران به خراپترین شێوه تێكبشكێنن، به جۆرێك، كه دووكه‌ڵی سووتانی ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كانیان ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی ته‌نیبوو.
ناوچه‌ی سحێلا وه‌ك مه‌یدانێكی شه‌ڕ بوو به شوێنی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و له‌ناوبردنی خه‌ونی نه‌یارانی كورد، كه نه داعش و نه حه‌شدی شه‌عبی و نه هێزی چه‌ند وڵاتێكیش نه‌یانتوانی له‌به‌رده‌م خۆڕاگرییه‌كانی پێشمه‌رگه سنوور ببه‌زێنن، دوایین هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش، له 26ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پووچه‌ڵ كرایه‌وه، كاتێك حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق به پشتیوانی چه‌ند وڵاتێك گه‌وره‌ترین هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و گه‌وره‌ترین داستانی سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و رۆژه بوو به سیمبوڵی خه‌بات و به‌رخودانی پێشمه‌رگه و مانه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و هیوایه‌كی نوێی به خه‌ڵكی كوردستان به‌خشی و تا ئێستاش به‌رده‌وام ناوی ئه‌و داستانه له‌سه‌ر زاری تاكه‌كانی كورد ده‌گوترێته‌وه و چووه ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پڕ ده‌ستكه‌وتی كوردستانه‌وه.
H.B