ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی ده‌نگدان به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو وێستگانە دەستپێدەکات کە تانەیان لەسەر پەسه‌ندکراوە.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئاشكرای كرد، تاوتوێکردنى سەرجەم تانەکان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن تەواو بووە و ئەمڕۆ چوارشەممە جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان لە پارێزگای نەینەوا و رۆژى دواتر لە بابل، هەینیش لە رەسافەى بەغدا ئەنجام دەدرێت.
كۆمیسیۆن ئاماژژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆسەی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و دەزگا میدیاییەکان بەڕێوەدەچێت.