پیاوێك بۆ پۆلیس: ده‌ستگیرم بكه‌ن چونكه ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م دۆزه‌خه و به‌ندیخانه‌م پێخۆشتره
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌لبانی، كه له ئیتاڵیا ده‌ژی، به پێی خۆی چووه‌ته بنكه‌یه‌كی پۆلیس و داوای كردووه ده‌ستگیری بكه‌ن، چونكه به گوته‌ی خۆی، ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له یه‌ك ماڵدا وه‌ك به‌ندیخانه وایه و چیدیكه به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه ناگرێت.
به گوێره‌ی میدیا لۆكاڵییه‌كانی ئیتاڵیا، ئه‌و پیاوه ئه‌لبانیه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له ناوچه‌ی گیدۆنیا مۆنتیچیلۆی نزیك رۆما ده‌ژی، چووه‌ته لای پۆلیس و باسی له‌وه كردووه، ژیان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر سه‌خت بووه و چیدیكه ناتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت، بۆیه پێی باشتر بووه ده‌ستگیری بكه‌ن.
دواتریش پۆلیس پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و پیاوه بڕیاری دادگای شكاندووه، چونكه پێشتر بڕیاردراوه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ژێر چاودێریدا بێت به‌و پێیه‌ی به بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر تێوه‌گلاوه.