زانا مه‌لا خالید: زۆرینه‌ی ئێمه له په‌رله‌مان بۆ سه‌قامگیرییه
K24 - هه‌ولێر:
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، له سه‌رجه‌م ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوانه‌ی له دانیشتنی دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان روویاندا، داوای لێبووردن له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆرینه‌ی ئێمه له په‌رله‌مان بۆ سه‌قامگیرییه.
زانا مه‌لا خالید، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان گوتی: به‌گوێره‌ی لایه‌نه‌كان گوتوویانه، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه زیاتر به‌ر ئێمه ده‌كه‌وێت، له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ هه‌ر كار و كاردانه‌وه‌یه‌ك ئێمه بووبینه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان بریندار بووبێت، به هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی تێكدانی دۆخی په‌رله‌مان بێت.
گوتیشی: جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی په‌رله‌مانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری په‌رله‌مانی پێ بپارێزین، هه‌ستكردنمانه به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ی به ئێمه داوه، نه‌ك ئێمه پێمانوابێت كه ئێمه زۆرینه‌ین.
گولستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: سوپاسی براده‌رانی فراكسیۆنی پارتی ده‌كه‌ین، كه قسه‌ی خێریان له‌و بابه‌ته كردووه.
گوتیشی: دوێنێ نامه‌م بۆ "هێمن هه‌ورامی"، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناردبوو، سوپای هه‌ڵویسته‌كه‌ی ده‌كه‌م، كه گوتی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی رێكبكه‌ون و منیش پشتگیریتان ده‌كه‌م.