سارا عومه‌ر له‌و دیوی راستییه‌کاندا
کێ توانای بینینی "سارا عومه‌ر"ی له‌و دیوی راستییه‌کاندا هه‌یه؟ ده‌شێت له کوردستاندا به گشتیی و له باشووری کوردستاندا به‌تایبه‌تیی هاووڵاتیانی کورد چاویلکه‌یه‌کیان له چاودا بێت، که به‌شێوه‌یه‌کی دیكه سارای پێ ببینن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که کێ ئه‌م چاویلکه‌یه‌ی کردووه‌ته چاوی خه‌ڵکی؟ سارا خۆی یان خودی هاووڵاتیان خۆیان؟ بۆچی ئه‌م چاویلکه سیحرییه وه‌هایکردووه، که هاووڵاتیان به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆمانی مردووشۆریان خوێندبێته‌وه پشتگیریی بکه‌ن؟ یان پێناسێکی دیكه‌ی پێده‌ده‌ن، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هی ئه‌و رۆمانه نییه.
بۆچیی هاووڵاتیانی کورد، که رۆمانه‌که‌یان نه‌خوێندووه‌ته‌وه، پێیانوایه، که هه‌وێنی رۆمانه‌که‌ی سارا کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله؟ بۆچیی سارا خۆی له میدیای کوردییدا ئه‌م بانگه‌شه‌یه ده‌کات و له میدیای دانمارکییدا باس له کولتوورێکی داعشانه‌ی کورد ده‌کات به‌رانبه‌ر به کچان و ژنان؟ ئاخۆ گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندیی هه‌ناو و مه‌یدانی کچان و ژنان کووشتنه؟
ئاخۆ شاری سلێمانیی هه‌ناوی کووشتنی کچان و ژنانه و فڕێدانیانه له‌و کۆڵانانه‌دا، به‌بێئه‌وه‌ی مافی ناشتنیشیان هه‌بێت؟ ئاخۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هێزی ده‌ستدرێژییکردنه سه‌ر کچان و ژنانی کورده له بنکه‌کانیاندا و پاشان کووشتن و فڕێدانیانه؟ دیاره من هه‌موو ئه‌م شیکارییانه‌م له کتێبه‌که‌مدا "له‌نێوانی راستیی و رقدا کردووه"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌کات، که من لێره‌دا کورته وتارێک بنووسم، بریتییه له‌وه‌ی، که بۆچی له ئێستادا شه‌پۆلێکی ره‌خنه‌گرانه له دانمارک‌دا له ئارادایه و ساراش به هه‌موو هێزی خۆی و ده‌و‌روپشتیه‌وه به‌گژ ئه‌م ره‌خنانه‌دا ده‌چێته‌وه و ته‌نانه‌ت سارا له رێگای دادگاوه رێگریی کردووه له‌و فیلمه دۆکومێنتارییه‌ی، که به نیاز بوو له‌سه‌ر خۆی و رۆمانه‌که‌ی به‌رهه‌م بێت؟
بۆچی میدیای کوردی له‌م هه‌واڵانه‌دا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر پێشتر رۆمانه‌که‌ی سارایان نه‌خوێندبێته‌وه و بێئاگایانه پشتگیری‌یان کردبێت، خۆ ئێستا ده‌توانن به ته‌نگ هه‌واڵه‌کانه‌وه بچن، که له میدیای دانمارک‌دا باس ده‌کرێت. میدیای کوردی به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌واڵه جیهانییه‌کان وه‌رده‌گێڕێت، که ده‌شێت گرنگییه‌کی وه‌هاشیان نه‌بێت بۆ بینه‌ر و خوێنه‌ری کورد، لێ دووره‌په‌رێز ده‌وه‌ستن له نوێتریین هه‌واڵی سارا‌دا؟