مارسیلۆ کۆتایی ئەم وەرزە ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت

مارسیلۆ دوای 14 ساڵ یاریکردن بە درێسی لۆس بلانکۆس کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت بەڵام هەر لە ئەوروپا دەمێنێتەوە.
میدیاکانی ئیسپانیان بڵاویانکردووەتەوە، مارسیلۆ کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و یانەکەی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، بۆیە هاوینی داهاتوو بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لەگەڵ ریال مەدرید لەیەکتری جیا دەبنەوە.
گەرچی پێشتر مارسیلۆی 33 ساڵان رایگەیاندبوو دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی فلۆمێنسی بەڕازیلی بەڵام ئێستا بڕیاری خۆی گۆڕیوە و بەنیازە هەر لە ئەوروپا درێژە بە یاریکردن بدات و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی ئەوروپییەوە بکات.
مارسیلۆ هاوینی 2007 لە فلۆمێنسییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد و لەگەڵ مێرێنگی پێنج نازناوی لالیگا، دوو جامی شای ئیسپانیا، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ جامی سوپەری ئەوروپا و چوار جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە.