ئەنجامی دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرابوو؛ مێسی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە

خەڵاتی باڵۆن دۆر
خەڵاتی باڵۆن دۆر

لیستێکی ئەنجامی دەنگەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوبووەتەوە، بەگوێرەی ئەو لیستە مێسی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لیستێکی ئەنجامی دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوبووەتەوە کە دوو رۆژ لەمەوبەر وادەی دەنگدان بۆ خەڵاتەکە کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوبووەتەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە 627 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و ئەو خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت، لیۆنێل مێسی پلەی دووەم، کەریم بێنزێما پلەی سێیەم، محەمەد سەڵاح پلەی چوارەم و جۆرجینهۆ پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکە، کیلیان مباپێ پلەی شەشەم و نگۆلۆ کانتێ پلەی حەوتەم و ئێرلینگ هالاند پلەی هەشتەم و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی نۆیەم و کێڤن دێ برۆین پلەی دەیەمیان بەدەستهێناوە.

وابڕیارە رۆژی 29ـی مانگی داهاتوو خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بدرێت کە ساڵی رابردوو بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتەکە دابەش نەکرا.