داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراقی
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و داعش له باكووری به‌غدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سوپای عێراقی.
ئه‌و سه‌رچاوه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش دزه‌یان كردووه‌ته ناوه‌ڕاستی هه‌ردوو گوندی (درع فه‌یاز) و ( گوندی عه‌بدوڵڵا فه‌ییاز).
راشیگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فیرقه‌ی 11ـی سوپای عێراقی له باكووری پایته‌ختی عێراق.
جه‌ختیكرده‌وه، رووبه‌ڕوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌مه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقی چه‌ند ئامانجێكیان پێكاوه، تا ئێستا ئاماژه بۆ زیانه گیانییه‌كان نه‌كراوه.
دوێنێ شه‌ویش داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشی كرده سه‌ر گوندێكی سه‌ر به قه‌زای میقدادیه‌ی پارێزگای دیاله.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندی ره‌شادی سه‌ر به قه‌زای میقدادییه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا 11 كه‌س كوژراون و 13 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.