مه‌لا به‌ختیار ژه‌هر خوارد كراوه
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی نزیك له مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بڵاویانكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریاینه‌ی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه پێیان گه‌یشتوون، پزیشكان پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، كه مه‌لا به‌ختیار ژه‌هرخوارد كراوه.
وه‌ك بڵاویشكرایه‌وه، ئێستا دۆخی تەندروستی مه‌لا به‌ختیار باشە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان.
پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایانگه‌یاندبوو، مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی به‌هۆی ژه‌هرخواردكردنییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كراوه.
H.B