ئەمەریکا: هەرگیز ئێف35 بە تورکیا نافرۆشین

"تورکیا لەو پڕۆگرامە دەرکراوە"
فڕۆکەی F35
فڕۆکەی F35

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جەختدەکاتەوە، دەرکردنی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی F35 بڕیارێکە یەکلاکراوەتەوە و گەڕانەوەی بۆ نییە.

ئەنتۆنی سیمیلروس، گوتەبیژ بە ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆسیەی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35 بە تورکیا، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە داخراوە. تورکیا لەو پڕۆگرامە دەرکراوە و گەڕانەوەی بۆ نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای داخستنی دۆسیەکە، ئەمەریکا رێگر نییە لەوەی کۆبوونەوە لەوبارەوە ئەنجامبدەن لەگەڵ تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە لەسەر داوای تورکیا، بڕیارە لە شاری ئەنقەرە کۆمەڵێک کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و تورکیا بەڕێوەبچن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرکردنی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف 35.