رووسیا كهشتییهكی رهوانەی بۆشایی ئاسمان كرد
K24 - هەولێر
كهشتی كارگۆی بێفڕۆكهوانی Progress MS-18ی رووسیی له بنكهی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنورهوه رهوانهی وێستگهی نێودهوڵهتیی بۆشایی ئاسمان كرا.
رهوانهكردنی كهشتییه ئاسمانییهكه كه كاتژمێر 03:00ی بەرەبەیان بهكاتی ههولێر له وێستگهی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنور له كازاخستان بهڕێوهچوو، راستهوخۆ له ماڵپهڕی فهرمی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا (ROSCOSMOS)دا پهخش كرا.
کەشتییەکە کە 560 کگم سووتەمەنی، 420 لیتر ئاوی خواردنەوە و ھەزار و 490 کگم پێداویستی تەکنیکی ھەڵگرتووە، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی 30ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 04:34 بەکاتی ھەولێر، بگاتە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.
وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، بە ھاریکاری لەنێوان ھەریەک لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا (ROSCOSMOS)، ئاژانسی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانیی ئەمەریکا (NASA)، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا (ESA)، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی کەنەدا (CSA) و ئاژانسی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانیی ژاپۆن (JAXA) دامەزراوە.
سەرچاوە:aa