بارسێلۆنا بەفەرمی راهێنەرێکی بۆ شوێنی رۆناڵد کومان دەستنیشانکرد

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی راهێنەرێکی بۆ شوێنگرتنەوەی رۆناڵد کومان دەستنیشانکرد.
یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، سێرجی بارخوان بە شیوەیەکی کاتی لەشوێنی رۆناڵد کومان ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەگرێتە ئەستۆ کە چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو چاڤی هێرناندێز ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.
سێرجی بارخوان کە راهێنەری تیپی دووەمی بارسێلۆنایە و لەم وەرزە لە نۆ یاریی تەنیا سێ بردنەوەی بۆ تیپەکە بەدەستهێناوە، لە کاروانی راهێنەرایەتیدا، لە 173 یاری 66 بردنەوە و 59 دۆڕان و 44 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لە هەردوو یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و دینامۆ کیێڤ راهێنەرایەتی بلاوگرانا بکات.