سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی دەکات

شاندی ڕێکخراوی LDS، ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كاتی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كاتی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی کرد.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیی، چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە کوردستان، ئەنجام داوە.

شاندی ڕێکخراوی LDS، ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا .

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هاوکاریکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنەکانیان کرایەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی كرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی كرد