سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى هەنگاریا کرد

پێشبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى و دامەزراندنى حکوومەتى عیراق و شەڕى دژى تیرۆر، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى هەنگاریا کرد
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى هەنگاریا کرد

K24 - هەولێر:

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/10/2021  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ئاتیلا تۆس کونسولى گشتیى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتن و پشتگیریى بۆ بەڕێزیان، سوپاس و پێزانینى بۆ هەنگاریا دەربڕى بۆ پشتگیریکردنى لە هەرێمى کوردستان و عیراق لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشدا، هەروەها بۆ هاوکاریی مرۆیى کە پێشکەش بە ئاوارە و پەناپەرانیان کردووە، خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان دووپات کردەوە.

لاى خۆیەوە کونسولى گشتیى هەنگاریا خۆشحاڵیى خۆى بە دەستبەکاربوونى نیشان دا و جەختى لەوە کردەوە کە وڵاتەکەى پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، بۆ ئەم مەبەستەش بە دواى دەرفەتى زیاترى هاریکارى و هاوبەشیدا دەگەڕێن.

هەڵبژاردنەکانى عیراق، پێشبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى و دامەزراندنى حکوومەتى عیراق و شەڕى دژى تیرۆر، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى هەنگاریا کرد
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى هەنگاریا کرد