ئه‌مه چ دیموكراتییه‌كه! تره‌مپ تویته‌ری نه‌بێت و زه‌بیحوڵلا موجاهید هه‌یبێت
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دواجار، رۆبه‌رت ئان سكولا دادوه‌ری دادگای ناوچه‌ی میامی - فلۆریدا رازی بوو به‌وه‌ی كه داوا یاساییه‌كه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر تویته‌ر یجوڵێنێت و بیگوازێته‌وه بۆ دادگای ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، چونكه باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له‌وێیه.
به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ ئه‌م جه‌نگه یاساییه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیای تویته‌ر وا زوو كۆتایی نایه‌ت چونكه داوایه‌كی یاساییه‌كه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر داوای تویته‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ كالیفۆرنیا.
هه‌روه‌ها رۆبه‌رت یان سكولار له‌دوای بڕیاره‌كه به رۆژنامه‌ی هێڵ-ی راگه‌یاندووه كه تره‌مپ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به‌مه‌رجه‌كانی خزمه‌تگوزاری تویته‌ر كه له ساڵی 2009ه‌وه چالاكییه‌كانی خۆی تێدا بڵاوده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
سكولار ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ئه‌و داوایه‌كی تره‌مپ-ی ره‌تكردۆته‌وه كه وه‌ك باراك ئۆباما -ی سه‌رۆكی پێشووتر ببه‌خشرێت له هه‌ر پابه‌ندبوونێك له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دادوه‌ره‌كه‌ی میامی له فلۆریدا بۆ تره‌مپ ناخۆش و پڕ ئازاره چونكه تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات تویته‌ره‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ستكاته‌وه به چالاكی.
پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ئه‌م جه‌نگه یاساییه وا زوو كۆتایی نایه‌ت، هه‌رچه‌نده تره‌مپ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی میدیایی تایبه‌ت به‌خۆی كردۆته‌وه به‌ناوی (TRUTH SOCIAL) و بڕیاره له‌مانگی داهاتوو ده‌ست به‌كاربێت، به‌ڵام هه‌رگیز كاریگه‌ری وه‌ك تویته‌ر نییه و نابێت بۆ تره‌مپ به‌تایبه‌تی بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا چونكه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری تویته‌ر له ئه‌مه‌ریكان.
له مانگی ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی جۆن كوالی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه له فلۆریدا داوایه‌كی یاسایی دژی تویته‌ر و جاك دۆرسی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تویته‌ر، به‌رزكردۆته‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ-یان له پێگه‌ی تویته‌ر دوورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له 6 كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) هانی هه‌وادارانی داوه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ.
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌یلی بێست، پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ پێداگریی و گفتووگۆی زۆری كردووه له‌گه‌ڵ دادوه‌ری میامی كه تره‌مپ ببه‌خشرێت له به‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمپانیاكه وه‌ك زۆر كه‌سی تر.
به‌ڵام پێگه‌ی ئینسیده‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه دادوه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌یسه 13 لاپه‌ڕه‌ییه‌دا كه له‌به‌ر ده‌ستیدا بووه ره‌تیكردۆته‌وه كه دۆخی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی پێشوو هیچ ناخوازێت كه به‌نده‌كانی پێگه‌ی تویته‌ری به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌بێت.
جۆن كوالی پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ به رۆژنامه‌ی هێل -ی وتووه: "ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا بۆ ئێمه هیچ سوپرایزێك نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا وا ده‌خوازێت كه تره‌مپ نه‌به‌خشرێت له مه‌رجه‌كانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه".
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه بۆ كالیفۆرنیا هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، وتیشی: "باره‌گای ئێمه له واشتنۆن-ی پایته‌خته، هیچ كاریگه‌ری نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نیا پێویسته ئێمه له فاۆریداوه بچینه كالیفۆرنیا".
ئه‌م بڕیاره‌ی دادوه‌ری میامی له‌دوای بڕیارێكی تر دێت كه دادوه‌ر، داوایه‌كی تری یاسایی تره‌مپ-ی دژی (YouTube) له فلۆریداوه گواسته‌وه بۆ كالیفۆرنیا و ئه‌و داوایه‌ی تره‌مپ كه دژی فه‌یسبووك به‌رزی كردۆته‌وه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی نێوخۆی فه‌یسبووك له‌دادگا.؟
له دوای ئه‌و رێگریه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ هاته به‌رده‌می له‌به‌كارهێنانی تویته‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای تویته‌ر-ه‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران توانج و قسه و ره‌خنه-یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تویته‌ر رێگه‌ی له تره‌مپ گرتووه كه تویته‌ر به‌كاربهێنێت به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی تالیبان به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاریده‌هێنن.
له زۆربه‌ی په‌یام و ره‌خنه‌كانیاندا ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌مه چ جۆره دیموكراتییه‌تێكه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یان تویته‌ری نه‌بێت به‌ڵام مه‌لا زه‌بیحوڵلا مجاهید تویته‌ری هه‌بێت و به ئاره‌زووی خۆی چالاكییه‌كانی بڵاوبكاته‌وه.
هه‌موو ره‌خنه‌كانیش له‌دوای ئه‌وه‌ی دوو وته‌بێژی تالیبان سوهه‌یل شه‌هی و زه‌بیحوڵڵا موجاهید زۆرترین چالاكیان هه‌بووه له‌مانگی ئاب و ئه‌یلوول، وێرای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان 351 هه‌زار فۆله‌ر و ئه‌وی دیكه‌یان 310 هه‌زار فۆله‌ری هه‌یه له تویته‌ر.
دواهه‌مین داوا و ره‌خنه له‌لایه‌ن دۆگ لامبۆرن ئه‌ندامی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كان بوو كه داوای له جاك دۆرسی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تویته‌ر كرد كه تویته‌ره‌كه‌ی زه‌بیحوڵلا موجاهید راگرێت چونكه بۆته هۆی پشێوی و هاندانی جه‌نگاوه‌رانی تالیبان دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تویته‌ر داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی: "ناكرێت مافی كه‌سێك هاوسه‌نگ بكه‌ین به سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كه له 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) هانی هه‌وادانیدا هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ"، وتیشی: "په‌یامه‌كانی موجاهید له رێنماییه‌كانی خزمه‌تگوزاری تویته‌ر لایاننه‌داوه".