بڕیار له باره‌ی كۆنمره به‌رزه‌كانی 12ی ئاماده‌یی ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌ت بڕیار له باره‌ی ئه‌و قوتابیانه ده‌دات، كه كۆنمره‌یان به‌رزه و ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "راسپاردەی گونجاو ئامادەکراوه بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچوانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
راگەیه‌ندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی پرسی خوێندکارانی کۆنمرە بەرزەکان دەدات.
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2021/10/27 بەسەرپەرشتی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کۆلێژی پزیشکییان هەیە بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا بەوردی داتا‌و ئامارەکان تاوتوێ‌کران و راسپاردەی گونجاو ئامادەکرا بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچوانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی یەکشەممە 2021/11/1 کۆدەبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر راسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری ئەم پرسە.