حاكمی پێشووی نیویۆرك به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی پێشووی نیویۆرك به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنه فه‌رمانبه‌رێك تۆمه‌تبار كرا.
دادگا بڕیاری داوه رۆژی 17ی مانگی داهاتوو، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی نیویۆرك ئاماده‌ی دادگا بێت.
پێشتر به هۆی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه، ناوبراو ناچار كرابوو، ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه سكاڵا له دژی تۆمار كراوه و ژنه فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌ندرۆ كۆمۆ، به زۆره ملێ ده‌ستی بۆ بردووه و ئه‌و تاوانه‌شی له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020 كردووه.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵ كۆمۆ، ئه‌گه‌ر یه‌كلا ببێته‌وه، ره‌نگه دادگا سزای ساڵێك به‌ندكردنی به‌سه‌ردا بدات.
كۆمۆ ته‌مه‌نی 63 ساڵه و ده‌بێت 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021 بچێته به‌رده‌م دادگا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه فه‌رمانڕه‌وای ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نیویۆرك رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
كۆمۆ له 11ی ئاب/ ئۆگستی رابردوو، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی ویلایه‌ته‌كه‌ی لیتیسیا جیمس له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، ناوبراو ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر 11 ئافره‌ت.
كۆمۆ به توندی ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی به ژنان كردبێت و پێی وایه ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه شه‌ڕێكی سیاسییه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس