بایدن له رۆمایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆزێف بایدن ئه‌مڕۆ گه‌یشته رۆما بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20 بكات.
له دوای ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كۆمه‌ڵه‌ی 20 رووبه‌ڕوو كۆببنه‌وه و بڕیاره سبه‌ی و دوو سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
بایدن له رۆما پێش هه‌موو شت، چاوی به پاپا فره‌نسیسی پاپای ڤاتیكان ده‌كه‌وێت، ئه‌م دیداره‌ی پاپا و بایدن به دووه‌م دیداری له‌و جۆره هه‌ژمار ده‌كرێت له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا، كه سه‌رۆكێكی كاسۆلیكی له هه‌ینیدا پاپا ببینێت، پێشتر له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا جۆن كه‌نه‌دی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وتبوو.
بایدن له ژیانی خۆیدا سێ جاری دیكه پاپای له دیداری هه‌ینیدا بینیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كه چواره‌مینه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دیداره‌كه‌ی ده‌بێت.
دوای دیداری له‌گه‌ڵ پاپا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ماریۆ دراگی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتاڵیا كۆده‌بێته‌وه، كه میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی بیستی كردووه.
بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی بایدن، له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه، كه ئه‌ویش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌گاته رۆما.
دوای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، بڕیاره بایدن له 31ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی سكۆتله‌ندا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له شاری گلاسكۆ به‌شداری له كۆنفرانسی لوتكه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا بكات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس