له‌ هه‌ولێر ژنێك به‌ چه‌قۆ كوژرا

ئاورینگ عومه‌ر عوسمان (41) ساڵ له‌ ماڵی خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌، كه‌ شوێنه‌واری چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌تی.
وێنه‌ی سیمبوڵی ته‌رمی ژنێك
وێنه‌ی سیمبوڵی ته‌رمی ژنێك

K24 – هه‌ولێر:

ئاورینگ عومه‌ر عوسمان (41) ساڵ له‌ ماڵی خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌، كه‌ شوێنه‌واری چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌تی.

رووداوه‌كه‌ شه‌وی رابردوو روویداوه‌ و له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، ئاورینگ به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ھێزەکانمان لە بەدواداچونێکی ووردن بۆ دەستنیشانکردنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ورده‌كاری زیاتری رانه‌گه‌یاندووه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "لە ئایندەیەکی نزیک دا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".