له هه‌ولێر دایكێك و دوو كچ به رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
دایكێك و دوو كچی له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – مه‌خموور له نزیك گردی پیرداود ئۆتۆمبێلێك لێیانی دا و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر سێكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، رووداوه‌كه‌ی به "كاره‌سات" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو روویداوه و ته‌رمی قوربانییه‌كان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه.
گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ ئافره‌ته به رووداوی هاتوچۆ له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو، له رووداوێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییدا، ژنێك به چۆقۆ كوژرا و بكوژه‌كه رایكردووه و پۆلیس رایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه ده‌خرێته‌ڕوو.
رووداوه‌كانی هاتووچۆ رۆژانه ده‌بنه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ندین هاووڵاتی و ساڵانه ئاماره‌كانی مردن و كه‌مئه‌ندامبوون به هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ تا دێت زیاتر هه‌ڵده‌كشێن.
هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سیستمێكی هاتووچۆی تۆكمه و رێگه و بانی فراوانه و پۆلیسی هاتووچۆ هۆكاری زۆری رووداوه‌كان بۆ تیژڕه‌وی و سه‌رپێچی له هێما و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.