هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌بخازیا بووه پاڵه‌وانی جامی كۆنیفای 2016
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریی فیناڵی جامی كۆنیفای 2016 كه تایبه‌ت بوو به هه‌رێمه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌بخازیا و په‌نجاب رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی خانه‌خوێی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كۆتایی هات كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌بخازیایه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی دینامۆ له شاری سوخۆمی پایته‌ختی ئه‌بخازیا به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، به‌ڵام به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر خاڵی سزا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌بخازیا یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفای 2016، به به‌شداریی 12 هه‌رێم، له ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا له 28 ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی خایاند كۆتایی هات، ئه‌مه‌یش دووه‌مین وه‌شانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بوو كه پێشتر له 2014 بۆ یه‌كه‌مینجار پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفا ئه‌نجام درا و هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه كرد، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان دوو سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وت، به‌ڵام دواتر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا 3 یاریی له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند و پله‌ی هه‌شته‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.