ئهمهریكا ههنگاو له دژی درۆنه بۆمبڕێژكراوهكانی ئێران دهگرێتهبهر
K24 - ههولێر:
ئەمهریكا ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییە ئێرانیانە سزا دەدات کە درۆنی بۆمبڕێژکراویان رەوانەی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە کردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریكا سزای نوێی بە سەر كۆمپانیاكانی ئەوج و كیمیاپارت و ھەر یەك لە عەبدوڵڵا میحرابی، سەعید ئاقاجانی و محەمەد زەركار سەپاندووە و ئەو کەسانەشی بە سەرپەرشتیکردنی پرۆگرامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای قودسی ئێرانی لە ناوچەکە تۆمەتبار کردووە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریكا ئەو كۆمپانیا و كەسایەتیانە سەر بە سوپای پاسدارانن و درۆنیان رەوانەی عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کردووە و بوونەتە هۆکاری تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئەم سزایانەی ئەمهریکا لە کاتێکدایە بڕیارە مانگی داهاتوو دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەستپێبکەنەوە.