هەموو شتێک یەکلابووەوە؛ پێنج رۆژی دیکە چاڤی دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا

چاڤی هێرناندێز
چاڤی هێرناندێز

هەموو شتێک یەکلابووەتەوە چاڤی دوای پێنج رۆژی دیکە بەفەرمی دەبێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و بە گوتەی خۆی 'خەونەکەی دەهێنێتە دی'.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، چاڤی لە ژووری جلگۆڕینی یانەی سەددی قەتەری بە یاریزانەکانی راگەیاندووە دەبێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و ئەمەشی بە هاتنە دی خەونێکی خۆی وەسف کردووە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، هەموو شتێک یەکلابووەتەوە بەڵام تاکو دوای یاریی رۆژی چوارشەممە بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستەکەی چاڤی راناگەیەنێت، کە چاوەڕێ دەکرێت چاڤی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر دوحەیل دوایین یاریی خۆی وەکو راهێنەری یانە قەتەرییەکە بکات.

دوای دووخستنەوەی رۆناڵد کومان ئێستا سێرجی بارخوان بە شیوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکات و چاوەڕێ دەکرێت تەنیا لە یاریی بەرامبەر ئالاڤێس و دینامۆ کیێڤ لەسەر کورسی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دابنیشێت.