ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه‌

ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت مه‌ترسی دیكه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر به‌نداوه‌كه‌
به‌نداوی دوكان
به‌نداوی دوكان

K24 - دوكان:

بەهۆی وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دابەزیووە بەجۆرێک بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە پێنج مەتر بە شێوەیەکی ستوونی كه‌میكردووه‌، کە دەکاتە نزیكه‌ی یەک ملیار مەتر سێجا.

بەرپرسانی بەنداوی دوکان دەڵێن بە کەمبوونەوەی ئاستی ئاو بە بەردەوامی، مەترسی پیسبوونی ئاوی بەنداوەکە و کەڵەکەبوونی ماددە قورسەکان هەیە، بەڵام ئێستا بەشی پێویست ئاو له بەنداوەکەدا هەیە کە مەترسی پیسبوون لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست نەکات.

له‌ ساڵی 2019، ئاستی باران بارین لەهەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان نزیک بوو لە دوو هەزار ملیمەتر، دیمه‌نی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ به‌هۆی وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێران، ئاستی ئاوه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌.

ئێستا نزیکەی یەک لە سێ بەشی بەنداوەکە ئاوی تێدایه، بۆیە تەنها یەک لەپێنج یەکەی بەرهەمهێنانی وێستگەی کارۆئاوی دوکان کاری پێدەکرێ و چوارەکەی تر وەستاون.

ە پێنج مەتر بە شێوەیەکی ستوونی كه‌میكردووه‌، کە دەکاتە نزیكه‌ی یەک ملیار مەتر سێجا.