کۆمسیۆن لەبارەی دەنگۆی کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکان روونکردنەوە دەدات

ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە دەنگەکانیان بە دەست جیادەکرێنەوە
سندووقی دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب
سندووقی دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی - فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

K24 - هەولێر

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگۆى کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکان رەتدەکاتەوە.

نیبراس ئەبوسۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، تا ئێستا ئەنجامی بەدەست جیاکردنەوەی دەنگەکان، لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان هاوتایە. دەنگۆى کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکانیشی بەدرۆخستەوە.

دوێنێ هەینی 29/10/2021، پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى وێستگە تانە لێدراوەکان، لە پارێزگاکانی دیالە، میسان و بەشی رەسافەی بەغدا کۆتایی هات، ئەنجامەکانیش رەوانەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کران، بڕیاریشە ئەمڕۆ پرۆسەکە بۆ وێستگە تانەلێدراوەکانی بەشی کەرخی بەغدا بکرێت.