هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەڕەشەی سزادانی کۆمیسیۆن دەکات
K24 - ههولێر:
خالد ئەسەدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی رایگەیاند، پێویستە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن رابگەیێنێت، ئەگەرنا رێگەی یاسایی بۆ سزادانی دەگرینەبەر.
گوتیشی: خۆپیشاندانی فراوان لە دژی راگەیاندنی ئەنجامەکان هەیە و کۆمیسیۆن لە یاریکردن بە ئەنجامەکان و ساختەکاری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەرپرسیارە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر کۆمیسیۆن بەدەم داواکارییەکانیان نەچێت، ئەوا رێکاری یاسایی بۆ سزادانیان دەگرنەبەر.
پێشتر هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندبوو، لەسەر کۆمیسیۆن پێویستە دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان بە دەست هەژماربکرێنەوە.