ئانچیلۆتی: له‌ یارییه‌كه‌ی ئێڵچی ماوه‌یه‌ك كۆكنترۆڵمان له‌ده‌ست دا

ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕینی یاریزانانی ریال مه‌درید دوای گۆڵی دووه‌می ڤینسیۆس. 30 ئۆكتۆبه‌ری 2021
ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕینی یاریزانانی ریال مه‌درید دوای گۆڵی دووه‌می ڤینسیۆس. 30 ئۆكتۆبه‌ری 2021

ریال مەدرید بۆ پێشەنگی لالیگا سەرکەوت دوای ئەوەی بووە میوانی ئێلچێ و یارییەکەیشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و بە دوو گۆڵی ڤینیسیۆس جۆنیۆر حەوتەمین سەرکەوتنی لەم وەرزەی لالیگا تۆمار کرد.

یانه‌ی ئێلچی لە گەڕی 12ـی لالیگا لەبەردەم هاندەرانی له‌ نێو یاریگه‌ی مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ میوانداری ریال مەدریدی شاهانەی کرد.

رۆدریگۆ بووە خاوەنی یەکەمین هێرشی مەترسیداری یارییەکە کە ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانەوە دوای تەنیا 18 خولەک یاریگای جێهێشت و ماركۆ ئاسێنسیۆ شوێنی گرتەوە.

لە خولەکی 19 کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی ریال مەدریدی لە گۆڵێکی 100% پاراست.

کوڕانی کارلۆ ئانچیلۆتی هەڵەیەکی بەرگری ئێلچیان قۆزتەوە و لە خولەکی 22 ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی یەکەمی ریال مەدریدی کرد.

ماریانۆ خاوەنی ئەسیستی گۆڵی یەکەم، لە خولەکی 25 تەنانەت یاریی بە کیکۆ کاسیای گۆڵپارێز کرد و نەیتوانی گۆڵ بکات.

پێرێزی یاریزانی ئێلچی دەرفەتی راسکتردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ رەخسا و نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.

رائول گوتیرێز لە خولەی 64 دووەمین کارتی زەردی وەرگرت و ئەم یاریزانەی ئێلچێ بە کارتی سوور دەرکرا.

لە خولەکی 73 شاهانەکان ئەنجامەکەیان دوو هێندە لێکرد و ڤینیسیۆس گۆڵی دووەمی خۆی کرد و گۆڵەکانی لەم وەرزەی لالیگا بۆ حەوت گۆڵ بەرز کردەوە.

چوار خولەک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە، کاسێمیرۆ دیارییەکی بە خاوەن یاریگا بەخشی و پێری میلا تاکە گۆڵی ئێلچێی تۆمار کرد.

ریال مەدرید یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و حەوتەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە 24 خاڵ بۆ پێشەنگی لالیگا سەرکەوت.

كارلۆ ئانچیلۆتی له‌ دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك كۆنترۆڵیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام به‌ خێرایی ڕیزه‌كانیان رێكخسته‌وه‌.

ئانچیلۆتی گوتیشی: له‌ ماوه‌ی 3 رۆژ جارێك ده‌بێت یارییه‌ك بكه‌ین، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ نه‌توانین به‌ ئاستێكی جێگیر و له‌ هه‌موو یارییه‌ك به‌هێزه‌وه‌ یاری بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچ بیانووییه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش نه‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان 3 خاڵی به‌ نرخ به‌ده‌ستبێنین.