دکتۆرە باخان: ژەهرخوارد کراوم
K24- سلێمانی:
دكتۆره باخان ئازاد، پزیشكی پسپۆڕ له شاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای نه‌خۆشكه‌وتنی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌موو نیشانه‌كانی ژه‌هرخواردكردنی لێ ده‌ركه‌وتوون.
دكتۆره باخان دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی تێكچوو، ئاشكراشیكرد، ئه‌و گومانی زۆری هه‌یه و به‌هۆی ژه‌هرخواردكردنییه‌وه گورچیله‌یه‌كی له‌كار كه‌وتووه.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاتێك له سلێمانی ده‌ستگیر كرابوو، تێبینی شتێكی نامۆی له‌ناو هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌دا كردبوو كه بۆی ئاماده ده‌كرا.
به‌ر له چه‌ند مانگێك دكتۆره باخان ئازاد، به‌هۆی خستنه‌ڕووی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن هێزێكی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكه ئازادكرا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه هێزێكی چه‌كداری هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه، بۆیه دواتر هانای بۆ هه‌ولێر هێنا، به‌ڵام دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی.
دواتریش له كاتی میوانداری كردنی له بڵاوكراوه‌ی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 له رێكه‌وتی 4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه و په‌یامیشیان بۆ ناردووه، سلێمانی به‌جێبهێڵێت. ئه‌وكات داواشی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و په‌رله‌مان كرد، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، كه به هۆی ئه‌وه‌ی داهاتێكی زۆری لێ به فیڕۆ ده‌درێت و چوار مه‌رزی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌رده‌وام ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی هه‌یه و باندێك ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندرووستی شاره‌كه‌دا گرتووه و له كۆی 140 ملیۆن دینار داهاتی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نیا 10 ملیۆن دیناری بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
H.B