سه‌در: ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراقدا ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، چەند وڵاتێکی هەرێمی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەکەن و رەتیشی كرده‌وه دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بکات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی سەدر نووسیویه‌تی: "هه‌واڵمان پێ ده‌گات، كه ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی هه‌رێمی له كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا پشتڕاست ده‌كاته‌وه و فشارخستنه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كیش زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "لێره‌وه داوا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌م كه ده‌ستوه‌ردانی زه‌ق ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌و ره‌فتاره هه‌ڵگرن".
هه‌روها نووسیویه‌تی: "دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه و پێویسته كوتله‌كانیش گوێیان پێ نه‌ده‌ن و په‌لكێشی ناو كاروباری ناوخۆیی ئێمه نه‌كه‌ن.. ئێمه خه‌ڵكی عێراقین و كێشه‌كانمان ته‌نها له‌ناوخۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "ده‌ستوه‌ردان و په‌لكێشكردنی ئه‌و وڵاتانه سووكایه‌تیكردنه به عێراق و گه‌له‌كه‌ی و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی و هه‌یبه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی".

H.B