ئه‌مڕۆ 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی كورد له خولی نایابی عێراق یارییان هه‌یه

له گه‌ڕی شه‌شه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی 3 نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان رووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كانیان ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه، 31 ئۆكتۆبه‌ری 2021، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كاره‌با سه‌ردانی به‌غدای كردووه، یانه‌ی زاخۆش ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیوانییه، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سامه‌را رێگایه‌كی دووری بڕیوه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات 11 ساڵه پێی نه‌دۆڕاوه
هه‌ولێر له نێو جه‌رگه‌ی به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه، ئه‌م یارییه ده‌بێته سێیه‌مین یاریی بۆ تاریق جه‌رایه‌ی راهێنه‌ری توونسی كه سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، له یاریی رابردوو یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی بۆ زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر تۆماركرد، بۆیه چاوی له‌وه‌یه دووه‌م بردنه‌وه‌ی خۆی و یانه‌كه‌ش له خولی نایابی عێراقی تۆمار بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه رووبه‌ڕووی تیپێك ده‌بێته‌وه 11 ساڵه به‌رانبه‌ری نه‌دۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وه وه‌رزه دۆخی كاره‌با جیاوازه، چونكه لوئه‌ی سه‌لاح راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌غدایه، كه ماوه‌یه‌كی زۆر یاریزانی هه‌ولێر بووه و وه‌زری رابردووش راهێنه‌ری هه‌ولێر بوو، بۆیه به‌باشی شاره‌زای هه‌موو خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی هه‌ولێره، به‌هه‌موو پێوه‌رێك، هه‌ولێر له‌م یارییه له‌به‌رده‌م یارییه‌كی زه‌حمه‌تدان، جگه له‌مه‌ش ئیڤان خالیدی ناوه‌ڕاستكاری وه‌رزی پێشووی هه‌ولێر و فه‌رحان شوكری هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ولێر له تیپی كاره‌با یاری ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر 6 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت، كاره‌با 8 خاڵی هه‌یه له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
له كۆی 10 یاری رابردووی نێوانیان هه‌ولێر 6 یاری بردووه‌ته‌وه و 4 یاریش یه‌كسان بوونه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (5-3) له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر بووه، كه له ساڵی 2013ـه، زه‌رد پۆشه‌كانی هه‌ولێر له ماوه‌ی یازده ساڵی رابردوو هیچ یارییه‌كیان به كاره‌با نه‌دۆڕاندووه.
ئه‌مڕۆ مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی زاخۆیه
زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ره‌نگاری دیوانیه ده‌بێته‌وه، تیپه‌كه‌ی خاپور دوای كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی باش له دوو یاری رابردووی تووشی شكست بووه، ئێسته بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه یارییه‌كه‌ی دیوانیه بكه‌نه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ستانه‌وه، زاخۆ سرووشتی یاریكردنی وایه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی باش یاری ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕوان ئه‌نجامیكی باش له‌و تیپه ده‌كرێت.
زاخۆ له 6 یاریی رابردوو 10 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، دیوانیه‌ش به 3 خاڵ له پله‌ی نۆزده‌یه‌می خوله‌كه دێت، ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان بده‌ینه‌وه ده‌بینین له كۆی 4 یاریی نێوانیان زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه و سێ یارییش به یه‌كسان كۆتایی هاتووه، به‌مه‌ش هیچ كاتێك زاخۆ به دیوانیه نه‌دۆڕاوه.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت گڕ له سامه‌ڕا به‌ربدات
نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی گه‌ڕی رابردوو له یاریگه‌ی خۆی له دژی قاسم یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له مێژووی خولی نایابی عێراقی تۆماركرد، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌دوای بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌گه‌ڕێت و چاوی له سێ خاڵی دیكه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئێسته‌وه كاری مانه‌وه‌ی له خوله‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاسانتر بێت، ئاسۆ رۆسته‌م و حه‌مكه و دیار یاخی له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن، 4 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێت، سامه‌راش به كۆكردنه‌وه‌ی 1 خاڵ له كۆی 6 یاریی له ریزبه‌ندی بیسته‌م و كۆتایی دێت.