نرخی بەنزین دادەبەزێت
K24 - سلێمانی
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوا لەو کۆمپانیایانە کرد، کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بکەن، بۆ ئهوهى مۆڵهتيان پێبدرێت، دواى ئهم ئاسانكارييه نرخى بهنزين دابهزى و له رۆژانى ئايیندهش زياتر دادهبهزێت.
بههمهن شێخ قادر، گوتهبێژى بهنزينخانهكانى سلێمانى بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو پاڵپشتییە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ هاوردەکردنی بەنزین کاریگەری هەبوو بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین. هیوادارین ئەو پاڵپشتییە زیاتر بێت و بڕەکە وەک پێشتر لێ بکرێتەوە. بڕیارە لە دوای سەری مانگی داهاتووەوە بڕەکە زیاد بکرێت".
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دەگاتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت و بە 690 دینار دەدرێتە شۆفێران.
شوفێرێک بەناوی محەمەد رزگار دەڵێ: "دابەزینی نرخی بەنزین، کارئاسانی زۆر دەکات، بۆ ئێمە و هاووڵاتییانیش، چونکە هەرکاتێک بەنزین هەرزان بێت ئێمەش نرخی گواستنەوە کەم دەکەینەوە".
گوتیشی: "ئێستا لە هەندێک بەنزینخانە لیتری بەنزین بە 690 دینارە، بەڵام دەبێ سرە بگرین".
لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستاندا چەند جۆرێک بەنزین هەيه، سوپەر، محەسەن و نۆرماڵ، نرخی هەموویان جیاوازە و ئێستا لە 660 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو هەزار و 300 دینار.