لوتکەی G20 لە رۆما بەردەوامە
K24 - هه‌ولێر:
لوتکەی گرووپی بیست G20 لە رۆما بەردەوامە، گرنگترین ئەو بابەتانەشی لە لووتکەکەدا باسیان لێوە دەکرێت، بریتین لە گۆڕانی کەشوهەوا، کۆرۆنا و پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئابووری جیهان. لە پەراوێزی لوتکەکەشدا چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەی وڵاتانی ئەمه‌ریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیایە تایبەت بە پرۆسه‌ی ئەتۆمی ئێران.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، یەکەمجارە سەرکردەی وڵاتانی گرووپی بیست رووبەڕوو و لەژێر یەك سەقفدا کۆدەبنەوە. كه گۆرانی کەشوهەوا، كۆرۆنا، بەگەڕخستنەوەی ئابووری جیهان، هەمووانی لە سەنتەر کۆنفرانسی رۆما، کە بە باڵەخانەی هەور ناسراوە، کۆکردەوە.
لوتکەی گرووپی بیست دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی گۆرانی کەشوهەوای گۆی زەوی بدرێت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی تا 1.5 پلەی سیلیزی رێککەوتنی لەسەر بکرێت و رێگە نەدرێت لەوە زیاتر بەرزبێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش تا کۆتایی ئەمساڵ وڵاتان تەرخانکردنی پارە بۆ دروستکردنی ئەو پڕۆژانەی بە خەڵوز کاردەکەن رادەگرن.
کەمکردنەوەی باج و رێکخستنەوەی بابەتێکی دیکە دەبێت، جیا لەوەش هاندانی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ زیاترکردنی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بۆئەوەی ئابووری جیهان خێراتر بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
پێدانی ڤاکسین بابەتێکی دیکەی لوتکەی گرووپی بیست دەبێت، پێشبینی دەکرێت لەسەر پلانی پێدانی ڤاکسین بە لەسەدا 70 دانیشتوانی گۆی زەوی تا ناوەڕاستی 2022 پەسەند بکرێت.
وڵاتانی گرووپی بیست لەسەدا 80 بەرهەمی جیهان و لەسەدا 60ی دانیشتوانی گۆی زەوی پێکدەهێنن. لەسەدا 80ی گازە دەردراوەکانیش کە بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا پشکی وڵاتانی گرووپی بیستە.
بەشدارنەبوونی "شی جینگ پین"، سەرۆکی چین و "ڤلادیمێر پوتن"، سەرۆکی روسیا تا رادەیەک گومانی لەسەر سەرکەوتنی لوتکەکە دروستکردووە.
بۆریس جۆنس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لوتکەی گرووپی بیست و کۆنفرانسی کەشوهەوا، سی ئۆ پی 26 کە 31ی ئەم مانگە تا 12ی مانگی داهاتوو لە شاری گڵاسگۆ لە سکۆتلەندا بەڕێوەدەچێت، زۆر زەحمەتن، بەڵام ئەگەر بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لێبدرێت رێگری دەکات لەوەی جیهان وەک ئیمپراتۆریەتی رۆمانەکان هەرەس بهێنێت.
لە پەراوێزی لوتکەش چەندین کۆبوونەی گرنگ بەڕێوەچوون، یەکێک لەو کۆبوونەوانە لەسەر داواکاری "جۆ بایدن"، سەرۆکی ئەمه‌ریکا بووە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا تایبەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و داوی کۆبوونەوەکەش لە راگەیه‌ندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بەردەوامی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران گەڕانەوەی وڵاتانی ئەوروپی بۆ نا رێککەوتنەکە خستووەتە مەترسیەوە.
هەر چوار وڵات داوا لە سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن ئەو دەرفەتە لە کیس نەدات و بەزووترین کات بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا، چونکە وەک بە روونی ئاماژەیان پێداوە، باشترین رێگەیە بۆ درووکەوتنەوە لە تێکچوونی دۆخەکە.
6 هەزار پۆلیس و 500 سەربازی ئیتالی بۆ پاراستنی ئاسایشی لوتکەی گرووپی بیست ئەرکدارکراون. لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەکە چەندین خۆپیشاندان بەڕێوەدەچن، داوا لە سەرکردەی وڵاتانی گرووپی بیست دەکەن، ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و گۆی زەوی لە مەترسیەکانی ژینگە رزگاربکەن.
گرووپی بیست، بريتييه له كۆڕبه‌ندى هاوكارى ئابوورى و دارايى نێوان ژماره‌يه‌ك ده‌وڵه‌ت و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كه رۆڵێكى سه‌ره‌كييان هه‌يه له پرسه‌كانى ئابوورى و دارايى جيهان.
ئه‌ندامانى ئه‌و گرووپه، يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌رجه‌نتين، ئوستراليا، به‌رازيل، كه‌نه‌دا، چين، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، هيندستان، ئه‌ندۆنيزيا، ئيتاڵيا، ژاپۆن، مه‌كسيك، رووسيا، سعووديه، باشوورى ئه‌فريقيا، كۆرياى باشوور، توركيا، به‌ريتانيا، ئه‌مه‌ريكان.
هه‌ريه‌ك له‌م دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانی وه‌ك سندووقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بانكى نێوده‌وڵه‌تى، رێكخراوى بازرگانى جيهانى، ئه‌نجومه‌نى سه‌قامگيرى دارايى، رێكخراوى گه‌شه و هاوكارى ئابوورى، رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
وڵاتانى ئه‌ندام مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه سه‌رۆكى وڵاتانى نا ئه‌ندام بۆ كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كان بانگهێشت بكه‌ن، له‌و گرووپه‌دا بڕيارى پابه‌ندكار نادرێت و كۆمه‌ڵه‌كه سكرتاريه‌ت و فه‌رمانبه‌رى هه‌ميشه‌يى نييه و سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى خولييه.