کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی نمە باران دەبارێت.