وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووانی پۆلی 12 دڵنیا دەکاتەوە

"بڕیاری دڵخۆشکەر دەبیستن"
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان

K24 – هەولێر

وەزیری خوێندنی باڵا دڵنیایی دەداتە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی کە هەموو هەوڵێک دەدەن، بۆ ئەوەی بە مافی خۆیان و دادپەروەری لە زانکۆکان وەربگیرێن. سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: بڕیاری دڵخۆشکەر دەبیستن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولسەلام دۆلەمەی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەموو قوتابی و خوێندکاران دڵنیا دەکەمەوە، لەپێناو ئەوپەڕی لێکۆڵینەوە و دادپەروەری سوور دەبین لەسەر رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ کوڕ و کچانی وڵاتی خۆمان، داخەکەم بەهۆی ئەو بارودۆخەوە، ئەگەر خوێندکاران و دایک و باوکیان نیگەران بووبن، بۆ مێژوو دەیڵێم چەند جارێک پلانەکەم بە ستافی وەزارەت زیاد کردووە. دوو ساڵی رابردوو کە دوو ساڵی رابردوو بوو لەناو زانکۆکان، بەهۆی لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، خۆم تەدەخولم لە پلانەکان دەکرد و زیادمان دەکرد، هەندێک کەس ناڕازیبوون و هەندێکیشیان تۆمەتباریان دەکردم کە من کوالیتی دەکەمە قوربانی کوانتیتی، ئەمساڵ بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانە، کە ساڵی رابردوو زانکۆکان وەک سێکتەرەکانی دیکە تووشی کێشە بوون، لە وەزارەت و حکومەت بەو پەڕی توانا هەوڵماندا ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین، بەڵام بەداخەوە هەر هێندە لە توانادا هەبوو، بۆ ئەوەی تۆمەتبارمان نەکەنەوە بە تۆمەتی ناواقیعی. ئەگەر من مەحکومم بە کوالیتی و عەدالەتەوە، من عەدالەت هەڵدەبژێرم، دڵخۆش دەبم بە چارەنووسی باشی منداڵێک کە بە رەنجی خۆی کۆنمرەی 99 هەیە".

گوتیشی: "من ئەو کەسە نیم لە بەرپرسیاریەتی رابکەم، بەڵام هەر سەرۆک زانکۆیەک بە ئێوەی گوتبێت دەسەڵاتی وەزیرە و وەزیر ئەمەی کردووە، با بە نووسراو بۆم بنووسێت، من قسەی ناو کۆبوونەوەکان باس ناکەم، بەڵام سێ مانگ پێش ئێستا پێم گوتون، کفرە و قبوڵی ناکەم قوتابی نمرەکانی 99 بێت و لەسەر شەقام بکەوێت، گوتم وەرن هاوکارمان بن، کارەسات رووینەداوە، بەڵام عەیبە خەڵک لە بەرپرسیاریەتی رابکات، راستی لەوەدایە هەیە کە زانکۆکان دیاریان کردووە، بەڵام دەمانتوانی باشتری بکەین، بیستومە هەندێکیان دەیانەوێت ئۆباڵەکە بخەنە ئەستۆی ئێمە، لێرەوە ئاگاداریان دەکەمەوە، بەردەام بن لەسەر ئەو چەواشەکاریانە دەیان دەم بە دادگا، دەبێ بێنە مەیدان و بڵێن ئێمە پلانمان ناردووە نەک درۆ لەگەڵ خەڵک بکەن، بەگوێرەی یاسا بەشی زانستی پلان دادەڕێژێت دەیدات بە ئەنجومەنی کولێژ، لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی زانکۆ و دواتر دەنێردرێت بۆ ناوەندی وەرگرتن، دەسەڵاتی منی تێدا نییە زیاد و کەمی بکەم، چەند جارێک کە تەدەخولم کردبێت بێ یاساییم کردووە، بەڵام لەپێناو لەبەرچاوگرتنی واقیعەکە بووە".

وەزیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند: "هیوادارم ئەوەی لە دوو رۆژی داهاتوودا دەیخەینەڕوو لەپێناو دایک و باوکی قوتابیان بەرگریمان لێ بکەن، تۆمەتبارمان مەکەن بەوەی دەستکاری کوالیتی دەکەین. من بەرپرسم لەو ئیشەی دەیکەم، خۆم بە سەربازی جێبەجێکردنی عەدالەت لە هەرێمی کوردستان دەزانم، پلان زیاد دەکەم و پڕۆسەکەش دەخەمە سەر راستەڕێی خۆی، هەموو خوێندکارانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کەسیان لەسەر جادە نامێننەوە".

هەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیاری دڵخۆشکەرتر دەبیستن، جگە لە وەرگرتنی ئەو 58 قوتابیەی نمرەکانیان لە نمرەکانیان لە سەرووی 99 بوو، کە لە کۆلیژە پزیشکییەکان وەرگیران، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و نمرەکانی خوار ئەوانیش بەپێی ریزبەندی وەردەگیرێن، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت لەسەر پلانەکەیان هەوڵی خۆش دەبیستن، هەموو قوتابیان دڵنیا دەکەینەوە مافی کەس ناخورێت".

سەبارەت بەوەی کە باسی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیر کراوە، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: "ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی من چارەسەرە، ئەوا جێبەجێی دەکەین".