سێ مووشەك لە ناوچەی مەنسووری بەغدا کەوتنە خوارەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "فرانس پێرس" لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، سێ مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی مەنسوور له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز لە بەغدا كراون، بەڵام لە سێ شوێنی جیاواز تەقیونەتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوه، ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه، یه‌كه‌م هێرشی مووشه‌كییه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە و مووشەكەكان لە ناوچەی بەیاع ئاراستەكراون، كە ئامانجیان ناوچەی سەوز بووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كه ئاشكرای كرد، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی خاچی سوور كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، مووشه‌كی دووه‌میش له شه‌قامی "ئه‌میرات" نزیك په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی بانكی ئابووری كه‌وتووه، به‌ڵام مووشه‌كی سێیه‌م له سه‌ره‌تای شه‌قامی زه‌یتون كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.